نێچیرڤان بارزانی بەدواداچوون بۆ لافاوەکانی ھەولێر دەکات


 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١/١٢/١٧ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئەو شوێنانەی سەر بە پارێزگای ھەولێر کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەھۆی بارانێکی زۆرەوە تووشی لافاو ھاتن و لە ئەنجامدا بەداخەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون، وێڕای کەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماڵی.


نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی قوربانییان، جەختی لەوە کردەوە کە لایەنە پەیوەندار و دەزگا حکوومییەکان، خێرا و بە پلەی یەکەم کار بۆ ڕزگارکردنی گیانی ھاوڵاتییان بکەن و ھەرچی پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بە ھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھاوکارییان بکرێت، نەخۆشخانەکانیش لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ پێشوازیکرن لە قوربانییان و چارەسەرکردنیان.

لای خۆیەوە پارێزگاری ھەولێر دووپاتی کردەوە کە دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەکان لەکاردان و بەردەوام بەدواداچوون بۆ پێشھاتەکان دەکەن و کاری پێویست ئەنجام دەدەن.

 
أحدث أقدم

نموذج الاتصال