سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی سەرەدانی شارۆچکەی قوشتەپە کرد لە نزیکەوە چاوی بە شوێنی لافاوەکە و زیانلێکەوتوان کەوت


 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زیانەکانی ئەو کارەساتە سروشتییە سەردانی شارۆچکەی قوشتەپەی لە پارێزگای هەولێر کرد و چاوی بە هاونیشتمانیان کەوت و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ کردن.

پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

• سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئەم کارساتە دەکەم، هیوادارم خودا دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە.
• منداڵی ئێوە منداڵی ئێمەن، برای ئێوە برای ئێمەن.
• هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی بەشداربم لەگەڵ ئێوە، هەرچی پێویستیش بێت ئامادەین و لە خزمەتداین.
• بە داخەوە ئەم کارەساتە کاریگەریی لەسەر هەموومان هەبووە.
• بەشێکی ھۆکارەکانی ئەم کارەساتە ئاسەواری کارە خراپەکانی ئەو پرۆژانەیە کە لە ساڵانی رابردوو کراون.
• لیژنەمان دەستنیشان کردووە تا بزانن لە کوێ کەمتەرخەمی هەبووە.
• ئەگەر کەسێک کەمتەرخەم بووبێت و تاوانبار بووبێت، بێگومان لە رووی یاساییەوە ئیجرائاتی پێویست دەکرێت.
• بۆ ماوەی درێژخایەنیش، ئێمە بەرنامەمان هەیە دیراسەی زانستییانەی دەوروبەری هەولێر بکەین بۆ ئەوەی چۆن رێرەوی ئاوەکە بە شێوەیەکی سروشتی چارەسەر بکەین.
• هەندێ جار کارەساتی سروشتی لە توانای مرۆڤ بەدەرە.
• دەبێت ئاگاداربوون و وریابوون هەبێت، هەمووتان هاوکاری یەکتر بکەن.
• هەموومان بەیەکەوە دەبین.
• لیژنەیەکمان دەستنیشان کردووە بۆ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی بەر هاووڵاتییان کەوتوون.

• خەڵکێکی تری خێرخوازیش هەن بۆ هاوکاری لێقەوماوان و ئەو کەسانەی کە ئێستا پێویستییان بە هاوکارییە. جارێکی تر سوپاسیان دەکەم.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال