بڕی یەک ملیار دینار تەرخانکرا بۆ زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر


 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای روانگەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی هەینیی هەولێر دەکات کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و دارایی کەوتەوە. 
 
دەزگای روانگە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هاوکارییەکان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە و لە رێگەی دەزگای روانگە دابەشدەکرێت، هەروەها بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەبێت."
 
وەکو لە راگەیێندراوی روانگەدا هاتووە، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە: 

- تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ

- دابینکردنی خۆراک

- هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان. 

هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال