هێزی ئاڵتوونی كوردستان كه ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌كه‌ی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه گۆڕا، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ كه‌سێكی تر به فه‌رمانده‌ی خۆیان حیساب بكه‌ن و ده‌ڵێن" ته‌نیا به‌رهه‌م شێخ محه‌مه‌د" فه‌رمانده‌مانه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی كانوونی یه‌كه‌م، بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاری گۆڕینی به‌رهه‌م شێخ محه‌مه‌د فه‌رمانده‌ی لیوای ئاڵتوونی دا و له شوێنی ئه‌و عه‌مید پشتیوان ده‌ست به‌كار بوو كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی لیوای پاراستنی سلێمانییه.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌و بڕیاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، په‌یجی هێزی ئاڵتوونی له فه‌یسبووك، چه‌ندان وێنه‌ی به‌رهه‌م شێخ محه‌مه‌دیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه جگه له‌و هیچ كه‌سێكی تر وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه‌یان قبووڵ بكه‌ن.
هێزه‌كه نووسیویانه، جگه له شێخ به‌رهه‌م هیچ كه‌سێكی تر ناتوانێ فه‌رمان به هێزی ئاڵتوونی بكات. ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانییه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌وه.
پێشتر "وشه" له گه‌شتی پشته‌وه‌ی هه‌واڵ، كه هه‌موو شه‌وان سه‌عات نۆ پێشكه‌ش ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو ئه‌گه‌رى پێكدادانی هێز له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه، بۆیه ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كه سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و پێكدادانه بێت.
به‌رهه‌م شێخ محه‌مه‌د، خزمی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه و ئه‌و هێزی ئاڵتوونییه‌ش كه ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری تێدا كرا، پێشتر راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شێخ جه‌عفه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
بەشەکان
کوردستان