ئاسایش داوای هاوكاری ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وێنه‌ی دوو تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوی به كوشتنی نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی دیکەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون و داواشی له هاوڵاتیان كردوه زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباره هه‌ڵاتوه‌كان بده‌ن و دڵنیاشی كردونه‌ته‌وه كه ناوی هه‌ر كه‌سێك پارێزراو ده‌بێت كه زانیاری به ئاسایش بدات.
شەوی 4ی كانونی یه‌كه‌می 2021، دوای ئەوەی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی بەرانبەركرا، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی لە سلێمانی چوون بەهانایەوە، بەڵام لە ساتی گەشتنی تیمەدا لەلایەن چەند كسێكەوە بە چەك هێرشیانكرایەسەر و بەهۆی ئەو روداوەشەوە نەقیبَیك بەناوی محەمەد لەتیف گیانی لە دەستداو سێ پۆلیسی دیكەش برینداربون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی:
ئاسایشی سلێمانی داوای هاوکاری لەهاوڵاتیان دەکات..
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە
هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی )و(پشتیوان علی مستەفا) و ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ( 3638-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی یەوە لە گەڵ ڕێزدا ...
لەکاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃ ( ١٠٦ )
⁃ ( ٣٢٣١٤٧٥)