شەڕەکەی ماڵی عەلی عەسکەری لەسەر 200دەفتەر دۆلارە، نەک بنەماڵەی شەهیدان....
لەپەنای ناوی شەھیدان..
شەڕی ( ٢٠٠) دەفتەر دۆلاری نێوان پۆلۆی کۆڕی شالاو عەلی عەسکەری و ئاکام عومەری ھێزی کۆماندۆ!!
▪️ئاکام عومەر فەرماندەی لیوایەکە بەناوی لیوای کۆماندۆ ، ئەو لیوایە خاوەنی (٥٠٠٠) چەکدارە. ئەم لیوایە لە (٣) فەوج پێک ھاتووە. ئەم لیوایە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی شێخ جەعفەری جێگری سەرۆکی ھەرێمە.
▪️پۆلۆ شاڵاو عەلی عەسکەری ڕاوێژکاری تایبەتی باڤل تاڵەبانیە، ھەروەھا خاوەنی کۆمپانیای ئۆن گاردە بۆ پاسەوانی، جگەلەمە بازرگانی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازیشە.
▪️ئاکام عومەر داوا لە کۆمپانیەکەی پۆلۆ دەکات ، جلو بەرگ و پێلاوی سەربازی بۆ ھێزەکەی کۆماندۆ دابین بکات.
▪️پۆلۆ ش بۆ ھەر قاتێکی سەربازی ( ٥٠٠) دۆلار حسابی کردووەو ، بەمەش (٢٠٠ )دەفتەر دۆلاری لەسەر ئاکام کردۆتە ماڵ.
▪️ئاکامیش ئەم گوژمە پارەیە بەزۆر دەزانێ و ئامادەنابێت ئەو پارەیە بدات و بەزۆری داناوەو بەھەڵخەڵتاندن و قۆڵبڕینی زانیوە.
▪️کاتێک ئاکام ئامادە نابێ پارەکە بژمێرێ ئەوە بوو شاڵاوی باوکی پۆلۆ تەلەفۆن بۆ ئاکام دەکات. ئاکامیش لەتەلەفۆنەکە بەشاڵاوی باوکی پۆلۆ دەڵێ ( سبەینێ دێم وەک سەگ خۆت و کورەت دەتۆپێنم).
▪️ئەوەبوو دوای نیوەڕۆی دوێنێ شاڵاوی کوڕی کۆسرەت رەسوڵ، کە پۆلۆ دەکاتە کۆنە زاوایان، نێوەندگیری لەنێوان پۆلۆ و ئاکام عومەر دەکات لەسەر ئەوە ڕێدەکەون لەجیاتی ( ٢٠٠) دەفتەر دۆلار . ئاکام عومەر تەنیا ( ١٠٠) دەفتەر دۆلار واتە ملیۆنێک دۆلار بداتە پۆلۆ.لێرەوە کێشەکان خاو دەبێتەوەو چارەسەر دەکرێ.
————————————
ئامانجی من لەباسکردنی ئەم ڕووداوە وا بەم شێوە تەفسیلیە، تەنیا دەمەوێ بەخەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی یەکێتی بڵێم، کە ئەو بەرپرسانەی کورد چ پارتی یا یەکێتی، خەون و خەیاڵیان تەنیا پارە کۆکردنەوەو بازرگانی کردنە بە سەروەت و سامانی خەلکی کوردستان.
بەکارھێنان و باسکردنی خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوان و کوردایەتیش تەنیا عەبایەکە بۆ داپۆشینی دزی و ڕاو ڕووت و گەندەڵیەکانی ئەم چینە سیاسیەی کوردستان.