بافڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە مەحمود سەنگاوی دەکات و دەڵێ هێزی سەربازی دەنێرمە گەرمیان بۆ ئەوەی مافیاگەرایی لە گەرمیان نەهێڵم
ئاشکرایە لەو زۆنەی کە یەکێتی فەرمانڕەوایەتی دەکات لە ساڵی 1996ەوە هەر ناوچەیەک بەدەست بەرپرسێکی ئەو حزبەوە بووە نەک حزبەکە و لە سنوری گەرمیانیش مەحمود سەنگاوی بەبەکارهێنانی هێزی چەکدار بووبوو بە مافیای ناوچەکە و کۆنترۆڵی تەواوی سێکتەرەکانی ئەو سنورەی کردبوو هەر لە نەوت و باج و سەرانە وەرگرتن و کۆمپانیای وەهمی لە دەروازەی پەروێزخان بگرە تا کۆمپانیای کرێکاری شارەوانی.