بەهمەن کاک عبداللە:وەڵامێک بۆ موزایدەکانی لقمان وەردی یەکێتی


 

هەمەر و باجەرەکانی دەوروبەری دەباشان و ناو شاری سلێمانی ببەنە سەر بەنداوی کفری و ناوچەی کوڵەجۆ  ، خەمی قەرەچوغتان نەبێت .


وولامێك بۆ موزایدەکانی لقمان وەردی  یەکێتی


هەرکاتێك کەنیشتیمان بریندار دەبیت و خوێنی پێشمەرگە بەدەستی تیروریستان یان دوژمنانی کوردستان دەڕژێت ، پەرلەمانتارەکانی یەکیتی و سیاسیەکانیان دەست دەکەن بەموزایدەو قسەی پڕوپوچ و بیانوهینانەوە و لیدان لەحکومەتی هەرێم و پارتی ، یەکیک نەزانیت سنورەکانی خۆیان زۆرجوان پاراستوە و نەبوەتە جیگەی تەراتینی هیزی تر .


جەنابی وەردی و حزبەکەی باش دەزانن کەبردنی هیزی سەربازی و دروستکردنی قەلای سەربازی لەسنوری باڵەکایەتی ، بۆئەوەیە کەئەو ناوچانەش وەک ناوچەکانی تری سنوری پەکەکەی هاوپەیمانیان پێشکەشی سوپای تورکیایی نەکات و ئەو ناوچانەش وەک سلیمانی و پینجوین و قەرەداغ و سەرتەکی بەمۆ پەکەکە نەیکاتە شوینی تەراتینی خۆی و سەرانە وەرگرتن لەخەلکی ناوچەکە .


لەجەنابی لوقمان وەردیو حزبەکەی دەپرسم هەمووی مانگیک دوومانگ نابیت داعش لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لەکفری پێشمەرگەیان شەهید کرد ، لەریگەی نیوان کەلار کفری کە لەسالی ۱۹۹۱ ەوە ئازادە بازگەیان دانا و خەلکیان شەهید کرد ، هەفتەی پێشوو لە کوڵەجۆ شەش پێشمەرگە شەهید کران ، بۆچی ئەو کات وەک نەعامە سەرتان لەژیر زەوی نابوو بۆئەوەی کەس باستان نەکات و کەس حالتان نەبینیت .


ئاغای وەردی خێرە بەحزبەکەتت نەگوتوە ئەو هەموو ( هەمەر و باجەر و سەیارەی درع و چەکە قورسە ) ی لەناو شری سلیمانی و دەباشان و دەوروبەری لالەزار داتان ناوە بۆ نایبەن بۆ دەوروبەری کفری و کوڵەجۆ ، خۆ خوانەخواستە سلێمانی مەترسی داعشی لەسەر نیە !


یان خۆ بەرگری کردن لەژەهر خواردن پیویستی بەچەکی قورس و هەمەر و باجەری درع نیە .


لەکۆتایی دا لیرەوە لەپێش چاوی خەلکی کوردستان ، تەحەدات دەکەم ، وەرە هەردوکمان وەک دوو پەرلەمانتار کێشت دەویت بەشاهد لەگەل خۆت بیهینە دەچینە قەرەچوغ و کفری و کوڵەجۆ ، باببینین بزانین کامە سەنگەر و هیلی بەرگری تۆکمە و بەهیزن و بۆرای گشتی خەلکی کوردستان ئاشکرای دەکەین ، ئەوکات بۆ خەلکی کوردستان ئاشکرا دەبیت ئیوە جگە لەموزایدەو چەواشە هیچ لەبارخانەتان دا نیە .


بهمن کاك عبداللە احمد 

پەرلەمانتاری کوردستان


أحدث أقدم

نموذج الاتصال