چەتەکانی پەکەکە:سالێک پێش ئێستا ئەم گەنجەیان ڕفاند ئێستا بە وەرگرتنی پارە ئازادیان کرد


 

لەبەرامبەر پارەدا ئازادیان کرد
توانا حاجی ئەو گەنجەی ساڵێک پێش ئێستا، لەلایەن پەکەکەوە ڕفێندرا، ماوەیەک پێش ئێستا ئازادکرا لەبەرامبەر چەن سەد هەزار دۆلارێک و بەمەرجی جێهێشتی گوندەکەی و بارکردنیان لەزێدی باوباپیرانیان...
هاوکات چارەنووسی ئامۆزایەکی دیکەی بەناوی عەبدوڵا هێشتا نادیارە، کە بێ هۆ ڕفێندراوە.
ئەمە لەکاتێکدا توانا کارمەندی ژینگەپارێزی قەزای ڕەواندز بوو، دانیشتوویی گوندی کرێسکان بوو، بەهۆکارێکی نادیار لەلایەن پەکەکە لە (١٦.١١.٢٠٢٠) ڕفێندرا، لەزیندانێکی نایاسایدا لە قەندیل و لەوێ بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی کرا، پاشان بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکی لەسەر بێت لەبەرامبەر پارەدا ئازادکرا و مەرجی جێهێشتنی یەک جاری گوندەکەشی بەسەردا سەپێنرا...
ئەمە یەکەم جار نییە گەنجانی نزیک بناری قەندیل دەڕفێنن و لەبەرامبەر پارەدا ئازادیان دەکەن، ئەمەی باسمان کرد نمونەیەکە لەدەیان نمونەی دیکە.ئەمە جگە لەباج و سەرانە سەندنی مانگانە و وەرزانە لەگوندنشینانی نزیک بناری قەندیل، وەک مافیا و چەتە و ڕێگر بەربوونەتە گیانی ئەو گوندنشینانە، ترس و تۆقاندنێکی وەهایان بڵاوکردۆتەوە، کە کەس ناوێرێت تەنانەت باسیشی بکات...
من دەپرسم ئەم کارەی پەکەکە و داعش چ جیاوازییەکی هەیە!؟ئایا داعشیش هەمان کاری پەکەکە ناکات بەڕفاندنی گوندنیشینان و لەبەرامبەر پارەدا ئازادیان ناکەن!؟چ جیاوازییەکیان هەیە جگە لە ئایدۆلۆژیاکەیان!؟ هەردووکیان بڕوایان بەکوشتار و تیرۆر و تۆقاندن و سەرانەسەندن و ڕفاندن و تەقینەوە و ئاژاوە نانەوە هەیە.من پێم وایە تەنیا ئاڵاکەیان جیاوازە، ئەگینا دڕندەیان یەکە و جیاوازی نییە
أحدث أقدم

نموذج الاتصال