ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانیە


 

ئەمڕۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی یە بە ناهەق کوژرا لە زۆنی سەوز ئەو زۆنەی پێ دەلێن ئازادی بەرقەرارە بەڵام کاتێک ڕۆژنامەنوسان دەست دەبەن بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی و سەروەت و سامانە دزراوەکانیانی بەرپرسەکانیان ئەوان تەنها ڕێگەچارە بۆ بێ دەنگکردنیان چەقۆکێش و پیاوکوژەکانیان ڕادەسپێرن بە نامەردی و لە پشتەوە گولە ڕێژیان دەکەن 


کاوە گەرمیانی کە زۆربەی کەس دەزانێت کێ دەستی هەبووە لە تیرۆرکردنی پێش کوژرانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی مەحمود سەنگاوی لەگەل کاوە گەرمیانی بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی  ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی دەکات هەر چەند ڕۆژێکی پێ نەچوو لەبەردەم ماڵەکەی گولە ڕێژ کرا 


خانەوادەکەی دەڵێن بکوژەکە ئاشکرای کرد کە دوو بەرپرسی باڵای یەکێتی دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال