گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئێران تەقییەوە


 گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئێران تەقییەوە


له‌ وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز له‌ پارێزگاى ئه‌سفه‌هانى ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕویداو دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوكه‌ڵێكى زۆر ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى ته‌نیوه‌.


میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران هه‌واڵى جیاواز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌له‌فزیۆنى ڕه‌سمى ئێران ڕایگه‌یاند، تاقینه‌وه‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى بوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.


له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئاژانسى دانشجووى ئێرانى ڕایگه‌یاندوه‌، له‌ وێستگه‌ى ئه‌تۆمى نه‌ته‌نز ده‌نگێكى گه‌وره‌ بیستراوه‌و دواتر دوكه‌ڵێكى زۆر ئاسمانى ناوچه‌كه‌ى گرتوه‌.


پێشتریش ئه‌م وێستگه‌ ئه‌تۆمیه‌ توشى هێرش بوه‌ته‌وه‌و دواین هێرش له‌ مانگى چوارى ڕابردووبوو كه‌ ئێران ئیسرائیلى تۆمه‌تباركرد به‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌.


وێستگه‌ى نه‌ته‌نز له‌ ئه‌سفه‌هان وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌تۆمیه‌و به‌پێى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕیژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆم گه‌شتۆته‌ له‌ 60% له‌و وێستگه‌یه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال