ھەموو لایەنەکان پێویستیان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە"


 ھاتنی شاندی لایەنە عێراقییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراقیش دەڵێت، ھەموو لایەنەکان پێویستیان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بەبێ سەرۆک بارزانی پۆستە باڵاکانی عێراق یەکلا ناکرێنەوە.

د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ لایەنێک ناتوانێت بە تەنیا حکوومەتی نوێی عێراق پێک بێنێت و پێویستی بە ڕێککەوتن ھەیە و، بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق چەند ڕۆژێکە شاندی لایەنە عێراقییەکان دێنە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.''

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەشڵێت: "سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە لە عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەھۆی ئەو پێگە بەھێزەی سەرۆک بارزانی ھەیەتی زۆر جار لە کاتی دروستبوونی کێشە پەنا بۆ سەرۆک بارزانی دێنن، لەبەر ئەوەش پێم وایە ھیچ پۆستێکی باڵای عێراق بەبێ سەرۆک بارزانی یەکلا نابێتەوە.''

د. مەیادە نەجاڕ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "شیعە بۆ ئەوەی عەرەبی سوننەش ڕازی بکات پەنا بۆ ھەرێمی کوردستان دێنێت، چونکە ھەرسێ پێکھاتەکە گرینگن بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەبێ تەوافوق دانوستانەکان ھیچ ئەنجامێکیان نابێت، لەبەر ئەوەش کورد ڕۆڵی دەبێت لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو.''

أحدث أقدم

نموذج الاتصال