دوێنێ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وت ئاڵایه‌كی داعش له به‌ری سۆركی شه‌قڵاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه، قائیمقامی شه‌قڵاوه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاڵاكه‌ی تیرۆریستانیان داگرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قایمقامیه‌تی شه‌قڵاوه، ئاڵاكه له چیای سۆرك، نزیك گه‌ڕه‌كی سابیراوه هه‌ڵكراوه، شوێنه‌كه‌ش دوور له ئاوه‌دانییه‌وه، ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ زانیارییه‌كانیان له باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵاكه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه