ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات، بزووتنەوەكەیان بەهۆی ئەو كەسانەی كە لە بەغدا نوێنەرایەتییان دەكرد لە لایەك و بەهۆی نزیكبوونەوەی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لایەكی دیكەوە، حاڵی بەمڕۆ گەیشتووە.
یوسف عه‌ول سه‌عید، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند: ”دوو هۆكار وای كرد گۆڕان بگاته ئه‌و دۆخەی ئێستا، یه‌كه‌م متمانه‌مان به په‌رله‌مانتارانی به‌غدا كرد و ناردمانه په‌رله‌مانی عێراق، كه‌چی دواتر چاویان به پاره و ده‌سه‌ڵات كه‌وت و له گۆڕان هه‌ڵگه‌رانه‌وه، ئه‌مه متمانه‌ی ده‌نگی گۆڕانی نه‌هێشت و گۆڕان نه‌یتوانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات“.
ڕەخنەشی لەو لایەنگرانەی گۆڕان كرد كە باس لە پەیوەندیی بزووتنەوەكەیان و پارتی دەكەن، لە كاتێكدا هۆكارەكانی خراپبوونی دۆخی گۆڕان بابەتی دیكەن.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”هۆكارێكی دیكەی ئەوەی كە گۆڕانی بەم دەردە برد، ئەوەبوو له یه‌كێتی نزیك بووینەوە، جاران خەڵكی له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی یه‌كێتی ده‌نگیان دەدایه گۆڕان، ئێستا تۆ هاتوویت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یەكێتی ده‌كه‌یت، ئه‌وه متمانه‌ی ده‌نگده‌رت له‌ده‌ست ده‌دات“.
دانیشی بەوەدا نا كە ”په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان له به‌غدا دژایەتییەكی زۆری پارتییان دەكرد و ئەوەی پێیان كرا لە دژی پارتی كردیان، بەڵام ئەم دژایەتییە به خراپ شكایه‌وه به‌سه‌ر گۆڕاندا، بە تایبەتیش له پرسە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییەكان و له پرسی پەیوەندیی به‌غدا و هه‌ولێر كە وه‌ك چه‌كێك له دژی گۆڕان بەكار هێندرا“.
هەرچەندە سەركردەكانی گۆڕان دەزانن هۆكاری شكستەكەیان چییە، كەچی هێشتا لەسەر ئەنجامدانی هەمان سیاسەت بەردەوامن و دەشیانەوێت لە رێگەی هەندێك درووشمی سۆسیال میدیاییەوە، قەرەبووی جەماوەری لەدەستچوویان بكەنەوە.