لە ئۆكرانیا شەڕ لەنێوان لایەنگرانی روسیا و ناتۆ رووی دا


  


ئۆكرانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند یەكێك لە سەربازەكانی لە شەرێكدا لەگەڵ هێزە لایەنگرەكانی سەر بە مۆسكۆ كوژراوە، لە كاتێكدا ئەمەریكا هۆشداری داوە بە روسیا دژ بە هەر هێرشێك بۆ سەر ئۆكرانیا.

بڕیارە سەرۆكی ئەمەریكا جۆو بایدن ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسكیدا قسە بكات، پاش ئەوەی بۆ دووەمجار هۆشداری دایە سەرۆكی روسیا ڤلادمێر پوتن كە هەر هێرشێك بۆ سەر ئۆكرانیا “وەڵامێكی توندی لێدەكەوێتەوە”.

لە وتاری شەوی سەری ساڵیدا زیلینسكی گوتی كۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی “ئامانجی سەرەكی دەبێت”.

لە شكریش لە بەیانامەیەكدا ڕایگەیاند یەكێك لە ئەندامانی هێزە لە شكرییەكان زۆر بە سەختی بریندار بووە، ڕاشیگەیاند لایەنگرانی روسیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هێرشیان ئەنجامداوە كە تێیدا چەكی سوك و نارنجۆك بەكارهاتوون.

لەشكری ئۆكرانیا هیچ زانیاریەكی لەسەر ئەوە نەداوە كە سەربازەكە چۆن كوژراوە.

گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ مۆسكۆ لە چەند مانگی ڕابروودا پەرەی سەند كاتێك ڕوسیا هێزێكی زۆری لە سەر سنوری ئۆكرانیا كۆكردۆتەوە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا كرملن بە پلانی داگیركاری تۆمەتبار دەكەن.

لەم هەفتەیەدا بایدن بۆ دووەمجار لە ماوەی 3 هەفتە لە پەیوەندی لەگەڵ پوتن قسەی كرد، لەو پەیوەندییەدا هۆشداری داوەتە مۆسكۆ كە ئەگەر هێرش بكات ئەوا “سزایەكی گەورەی ئابووری لێدەكەوێتەوە”.

سەرۆكی روسیاش دەڵێت هەر سزایەكی دژ بە مۆسكۆ “هەڵەیەكی گەورە دەبێت”.
سەرچاوە/VOA

أحدث أقدم

نموذج الاتصال