كاندیدانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری هاوپەیمانە نوێیەكەی عێراق ئاشكراكرا


 كاندیدانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری هاوپەیمانە نوێیەكەی عێراق ئاشكراكرا 



كاندیدانی هاوپەیمانێتیە نوێیەكەی عێراق پێكهاتوو لە سەدر و سونەو پارتی دێموکراتی کوردستان بۆ پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار ئاشكراكران.


ئاژانسەكانی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیێكەوە ئاشكرایانكرد كە هاوپەیمانی سەدر و سونە و پارتی  بە زۆرینە بۆ یەكەمجار سەرۆكایەتی پەرلەمانیان هەڵبژارد، بەرنامەیان هەیە بە هەمانشێواز پۆستەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیرانیش هەڵببژێرن.


بەپێی زانیارییەكان دوای هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی بە سەرۆكی پەرلەمان، بڕیارە مستەفا كازمیش وەك سەرۆك وەزیران دابندرێتەوە لە پۆستەكەیدا.


سەبارەت بە پۆستی سەرۆك كۆمار كە یەكێتی و پارتی ناكۆكی زۆریان لەسەری هەیە، سەرچاوەكان دەڵێن هۆشیار زێباری وەك كاندیدی پارتی و كاندیدی هاوپەیمانێَتییەكە دەبێتە سەرۆك كۆمار.


شرۆڤەكاران پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینە بۆ یەكەمجار لە دوای 2003وە بە هەنگاوێكی گرینگ بۆ عێراق دەخوێننەوە، هەرچەندە مەترسیشیان لە كاردانەوەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران هەیە.


لای خۆیەوە رێبەری سەدر و  پارتی لە دوو پەیامدا پشتیوانی و دەستخۆشی خۆیان بۆ ئەم هاوپەیمانێتیە لە شەوی رابردوودا راگەیاند.


سەدر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بە زۆرینە بە مژدەی سەرەتای حكوومەتی زۆرینە نێوبردو دووپاتیشیكردەوە كە عێراق دەبێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆی دوور لە پاشكۆ.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال