سەنگەر عبدولرەحمان:زانیاریەک ئاشکرا دەکات لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆمار


 

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە ئەم زانیاریەتان پێ دەڵێم

پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی سەرۆک بارزانی زۆۆر بە رونی بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان گووتووە بە ھیچ جۆرێک جارێکی دیکە بەرھەم ساڵح نابێتەوە سەرۆک کۆمار و ئەگەر یەکێتی دەیەوێ ئەو پۆستە وەربگرێ دەبێ ناوی دیکە بداتە پارتی، ئەگەر یەکێتی وا نەکات پارتی خۆی بەربژێری دەبێ و لە دوای رووداوەکانی دوێنێی پەرلەمانیش روونە کە پارتی دەتوانێ بەربژێری خۆی دەربچێنێت، پارتی ئەوەشی بە یەکێتی گوتووە  لە حاڵەتی گۆڕینی بەرھەم ساڵحیش بە کەسێکی دیکە، مەرجی دیکەی ھەیە، پارێزگاری کەرکوک ئەگەر لە پارتیش نەبێ، کەسێک بێ بە دڵی پارتی، مەرجێکی دیکە ئەوەیە یەکێتی بە تەواوی پابەند بێ بە رێکەوتنی  پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتی تەواوی حکومەت بێ، لە دوێنێشەوە پارتی دەڵێ من ئێستا خاوەنی ١٨٠ کورسی پەرلەمانی عێراقم.

سەنگەر عەبدولرەحمان

أحدث أقدم

نموذج الاتصال