ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رەخنەی توند لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و بە تێكدانی یەكڕیزیی كورد لە بەغدا تۆمەتباری دەكات.
دوێنێ یەكشەممە 9ی 1ی 2022، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، بەڵام فراكسیۆنی یەكێتی بە شێوەیەكی پێشبینی نەكراو، بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد، هەرچەندە بە گوتەی عوسمان بانیمارانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی ئەو حزبە، هەڵوێستەكە ”بە دڵی ئێران بوو“.
لەمبارەیەوە حاکم حه‌مدی گلی کە پێشتر دادوەری دادگای سه‌ربازیی یه‌کێتی بووە و ئێستا ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانه، راگەیاند: “یه‌کێتی برینی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری کولانده‌وه و لە هه‌ماهه‌نگیی یه‌کڕیزیی کورد ده‌رچووه، به‌داخه‌وه به داوای ئێران و فشاری ده‌ره‌کی، کوردی گه‌یانده ئه‌م دۆخه، وامانزانی له دوای رووداوه‌کانی ٨ی ته‌مووز یه‌کێتی ده‌چێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وی خۆی، به‌ڵام دیاره ئەم گرووپەی ئێستاش نایانه‌وێت کورد یه‌کڕیز بێت”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە راشكاوی گوتی: “یه‌کێتی له هاوکێشه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کۆتایی هاتووه و هیچ پێگه‌یه‌کی دیپلۆماسی له ئاستی جیهاندا نه‌ماوه و وه‌ک گرووپێ سه‌یری ده‌کرێت، ده‌بوو له دوای روودانی ده‌رکردنی خیانه‌تکاران، یه‌کێتی یه‌کێتییەكی نوێ بوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه نه‌کرا”.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان بە راشكاوانە رایگەیاند: ”كاك مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی بەڵێن و کرداری خۆی بوو، یه‌کێتی هه‌ر کاتێک له ئامۆژگاریی کاک مه‌سعود بارزانی ده‌رده‌چێت، تووشی کاره‌سات ده‌بێت، ره‌حم به خوێنی شه‌هدەكانیان ناکه‌ن و هه‌رچی به‌سه‌ریان بێت خۆیان لێی به‌رپرسیارن، به‌داخه‌وه دووباره یه‌کێتی کوردستانیی له‌ت کرده‌وه و ئه‌و برینه‌ی له ١٦ی ئۆکتۆبە‌ر دروست بوو، دیسان کولایه‌وه”.
حاکم حه‌مدی ڕایگەیاند بەوەش كرد، له دوایین خولەكی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تازەی عێراق، ”ئێران داوای لە یه‌کێتی کرد کۆبوونه‌وه‌که جێ بهێڵن، له‌کاتێکدا ئێمه زانیاریمان هه‌بوو، که یه‌کێتی بڕیاری داوە تا دوای کۆبوونه‌وه‌كە به‌شدار بێت“.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: “یه‌کێتی پۆستی سه‌رکۆماری خسته به‌رده‌م ره‌حمه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و دواجار یاریی به‌و پۆسته‌وه کرد”.