هەشت ئۆتۆمبێلی جۆری لاندگرۆز لەلایەن هاووڵاتییەك دەدزرێ‌


 كۆمپانیایەك لە هەولێر هەلی كارێكی بڵاوكردەوە كە پێویستیان بە شۆفێرە بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلی لاندكروزەر مۆدێل 2017 بەسەرەوەی پێ بێت، دواتر ئۆتۆمبێلەكان دەبات و دیاری نامێنێت.


ئەمڕۆ هەینی 14ـی كانوونی دووەم، ژمارەیەك هاووڵاتی لەبەردەم پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل گردبوونەوە و ڕایان گەیاند، كە خاوەن كۆمپانیاییەك هەشت ئۆتۆمبێلی جۆری لاندگرۆزی لە كوردستان ناسراوە بە "وەنەوشە" بردووە و دیار نەماوە.

ئەو هاووڵاتییانە گوتیان، گرێبەستمان بە مووچەی مانگانەی هەزار و 800 دۆلار لەگەڵی كردووە، دواتر بە بیانووی بەستانی GPS سەرجەم ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییانە دەدزێ‌.

باسیان لەوەش كرد، كۆمپانیایەك لە هەولێر هەلی كارێكی بڵاوكردەوە كە پێویستیان بە شۆفێرە بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلی لاندكروزەر مۆدێل 2017 بەسەرەوەی پێ بێت، دواتر ئۆتۆمبێلەكان دەبات و دیاری نامێنێت.

دیزنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە كاتێكە پێشتر چەندین كەیسی تری فێڵكردن لە هاووڵاتییان تۆمار كراوە و بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و توێژەران هاووڵاتییان بە كەمتەرخەم دەزانن كە بەهۆی نا هۆشیارییان تووشی ئەو فێڵكردنە دەبن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال