كه‌ركووك.. هێرشێكی تیرۆریستانی داعش شكستی هێنا و ناچاری هه‌ڵهاتن دەكران


 سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م تیرۆریستانی داعش له‌ هه‌وڵێكی هێرشكردندا بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شكستیان خوارد و ناچاری پاشه‌كشه‌ و هه‌ڵهاتن كران.

ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان بۆ‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزی 9ی سوپای عێراق له‌ گوندی تاموور له‌ شارۆچكه‌ی داقووق له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستپێكرد.

هێزه‌كانی سوپا به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشیان دایه‌وه‌ و ناچاریان كردن ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن و هه‌ڵبێن، دوای ئه‌وه‌ش هێزه‌كانی سوپا تۆپبارانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان ده‌ستپێكرد كه‌ چه‌كداره‌ داعشه‌كان هه‌وڵی هێرشه‌كه‌یان دابوو.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ هێزی ئاسمانی عێراقیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومانی شوێنی چه‌كداره‌كان بكه‌ن له‌ شارۆچكه‌ی داقووق.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال