سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی دەکات


 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی دەکات


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی لە ئیماڕات کرد و گوتی : "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دڕندانه دەکەم کە ئەبوزەبیی کردە ئامانج. ئەم هەڵکشانە مەترسیدارە بەشێکە لە هەڵسوکەوتی تێکدەرانی سەقامگیری ناوچەکە".


سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی تری تویتەکەیدا نزا بۆ گەلی ئیماڕات دەکات و دەڵێت : نزاکانم بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان و هاوسۆزیم لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکانە، هەرێمی کوردستان شانبەشان دەبێت لەگەڵ حکومەت و گەلی ئیماڕات".


ئەمڕۆ دووشەممە 2022/1/17 فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لە ڕێگەی چەند درۆنێکەوە کرایە ئامانج و کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال