قەهرەمان عوسمان:پارتی لە هەر کوێ بێت یەکریزی کورد بەهێزدەبێت


 

پارتی، لە هەر کوێ بێت، یەکریزی کورد بەهێز دەبێت.


لە ۲٠۱۸ پاڤێل تالەبانی لە کاتی بوونی بەرهەم صالح بە سەرۆککۆماری عێراق، گوتی: ئەوەی کردمان سیاسەتە و هیچ ڕقێکمان بەرامبەر کەس لە دڵدا نییە...


ئەوەی ئێستاش پارتی دەیکات، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، سیاسەتە و پارتی هیچ ڕقێکی بەرامبەر کەس و لایەنەکانی عێراق لە دڵدا نییە. 


پێشتر پارتی بۆ پاراستنی یەکریزی کورد سیاسەت و تاکتیکی سیاسی و گەمەی سیاسی بەڵاوە نابوون، بەڵام بەرهەمەکەی جگە لە قوڵبوونەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، کە باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدا و پارە و پۆستەکانیشی بۆ گیرفانی یەکێتی بوو، هیچیتر نەبوو، لە کاتێکدا یەکێتی هەمیشە بەرژەوەندی حیزبەکەی پێ لە یەکریزی کورد گرنگتر بووە.


ئەمجارە پارتی دەیەوێت بەهێزەوە لە بەغدا بێت، بۆ نەهێشتنی لێکەوتەکانی دوای خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر و بەرگری کردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان. بۆیە دەکرێت بڵێین: پارتی بۆ یەکریزی کورد دەیەوێت لە بەغدا بەهێز بێت و بە کردار کار بۆ بەهێزکردنی کورد و چەسپاندنی یەکریزی کورد لە بەغدا دەکات.


تکایە بە گیانی وەرزشی وەریگرن و سیاسەت بە ڕق و تێکدانی یەکریزی لێک مەدەنەوە، دڵنیابن پارتی بەهێز بێت یەکریزیش  دەبێت، و کۆتایش بە سیاسەتی چەوساندنەوەی کورد لە بەغدا دێت.


بەوهیوایەی کە لە پشتەوە خەنجەر لە پارتی نەدرێت و پارتی لە بەغدا بەهێز ببێت.


ئیدی وەسەڵام...


#QahramanOthman

أحدث أقدم

نموذج الاتصال