بەرپرسێكی پارتی: سازشمان نەكردوە كاندیدمان هۆشیار زێباریە


 بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەكاتەوە سازشیان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق كردبێت.

مەهدی عەبدولكەریم بەرپرسی پارتی بە (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندوە، ئەو هەواڵانە دورن لە راستیەوە كە باسلەوەدەكەن پارتی سازشی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق كردبێت، بەڵام گفتوگۆ و چاوپێكەوتن لەوبارەیەوە هەیە لەلایەن بەرپرسەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو پۆستەی داهاتوو.
مەهدی عەبدولكەریم وتوشیەتی: تەنها كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هۆشیار زێباریە، لەنێوان هەردوو حزبدا گفتوگۆش هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتە.
لەسەر هەمان پرس، عارف الحەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر ئیئتلافی دەوڵەتی قانون رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە تەواوی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكردۆتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق بۆ (ئاژانسی المعلومة) باسی لەوەشكردوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لەناو هاوپەیمانێتیەكدایە كە پایەكانی بەشێوەیەكی شەفاف جێبەجێكردوە، بۆیە هەر بەوشێوەیە گفتوگۆ دەكات لەسەر ناوەكان تا رەزامەندی لەسەر بدات، دەپرسین ئەوانە لەكوێن كە بەدەنگی بەرز رەخنەیان لەو وتەیە دەگرت كە دەیوت (تاقیكراوەكان تاقیناكرێنەوە)، بۆیە جەخت لەسەر ئەو وتەیە دەكەینەوەو یەكەم رەتكراوەش لای چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدكردنی هۆشیار زێباریە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال