سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی لە هیندستان دەکات


 بەبۆنەی 73هەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی هیندستان سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتەکرد و هیوایخواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان پتەوتر ببێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/1/27، د.هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداربوو لە ڕۆژی نیشتمانی هیندستان کە لە هەولێر  ئاهەنگەکە بەرێوەچوو.
د.هێمن هەورامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵی گشتی هیندستان و لە ڕێگەی کونسوڵەوەش بۆ  وەزارەتی دەرەوە و سەرۆک و گەلی هیندستان بە بۆنەی  73هەمین ساڵوەگەڕی رۆژی نیشتمانی هیندستان، لە پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای خواستووە کە پەیوەندییە سیاسیی و کولتووری و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان پەرەی زیاتریان پێبدرێت.
کونسوڵی گشتی هیندستان، سوپاسی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ئەو پەیامە، و هیوایخواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاستی باڵاتر بەخۆوە ببینێت.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال