سەدامی دیکتاتۆر، بەھۆی ئازایەتی پێشمەرگە جاشی کوردی دروست کرد


 سەدامی دیکتاتۆر، بەھۆی ئازایەتی پێشمەرگە جاشی کوردی دروست کرد، گەر پێشمەرگە و شۆرش نەبوایە ھەرگیز نەسەدام نەھیچ دیکتاتۆرێکی عێراق کوردی بەجاشیش 

وەرنەدەگرت، جاش ھیچ نرخ و ڕێزی نەبوو لای ھیچ دیکتاتورێکی عێراق، تەنھا بەکاری دەھێنان بۆ بەرژەوەندی خۆی،شەڕی پێدەکرد، ئەوەی دەکوژران یان شەھید دەکران لە شەڕەکە  ھەر کورد دەبوون. گەر دیکتاتۆرەکانی عێراق گەیشت بوون بەئامانج، کۆتایی بە شۆرش و پێشمەرگە ھێنابایە، یەکەم شتی دەستی بۆ بردبایە جاشەکان دەردەکران، یان بە شێوەیەک دەکوژران کە مردن لێی ترسابایە! 


جا حیزبەکانی کوردی، بەناو سیاسیەکانی کوردی، پەرلەمانتارە دەم چەورەکان، کە بەبڕیاری دادگای باڵای عێراق کەوتونەتە ھەڵپەرکێ، لە دادگا بەپەلەترن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئاڵودەی جوڵاندنی ھێزن بەرامبەر ھەرێمی کوردستان، ئەوە بزانن ئەوەی ئێستا ھەتانە گرنگی بە ئێوە دەدرێت، کەبەزمانی  پاراو کەبەجاش وەرتانگرتوون، بەھۆی مەلەفی نەوت و قەوارەی  ھەرێمی کوردستانە، ھەر کاتێک ئەوەی ئامانجیانە بەدەستی ھێنا، مەلەفی نەوت و قەوارەی ھەرێمی کوردستان نەما، نەک بەجاش وەرتان ناگرن، بەڵکو لەناو زبڵدانەکانی خۆشتان ھەڵتان ناگرن، بشتان کوژن ناتان شارێنەوە. 


جا کە گرتوتانە بە جاشێتی، شانازی بە جاشێتی دەکەن، بەبێ جاشێتی ناتوانن، شتێک بھێڵن کەھەر بەجاشی بمێنن، نەکەونە بیرۆکەی کەری دێز! جاشێتی خۆتان بەستراتیژی بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوام ھەر بە جاش بمێننەوە، ھەم جاشێتی خۆتان بکەن، ھەم بە ناڕاستەوخۆ بە نھێنیش بێت ئەو شتانە بھێڵن کەئێوە بەھۆی ئەو شتانەوە بەجاش وەرگرتوون. 


#HogirNerwayi

أحدث أقدم

نموذج الاتصال