هەر کەسێک بڕیارە شۆڤینیەکانی عێراقی لا گونجاوە با بڕواتە لای وان بژی


 

شانازی بە گەندەڵکارانی عێراقەوە، وەک بەشێک لە خیانەت


فرسەت سەیدشکور


‎(حکومەتی عێراق) 

‎لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا غەرقی گەندەڵی و دزی و نادادیەکی زۆر بۆتەوە، ھەزاران ھاوڵاتی بەھۆی کارە چەوت و نادادیەکانی حکومەتی عێراق لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوەن،بەھۆی بۆشایی ئەمنی نەبوونی سیستمێکی سەربازی بەھێز،خەڵکی عێراق ھەمیشە لە ترسی مردن و کوژراندان،ئەمە جگە لەوەی ھیچ خزمەتێک نەکراون،حکومەتی عێراق غەرقی گەندەڵی بووە،دوژمنکاری و دووبەرەکی نێو خۆیان بە ئێمە دەڕێژنەوە،ئەوان بەو ھەموو پارە زەبەلاحەوە ناتوانن دڵی ھاوڵاتیەکی بەغدادش کە پایتەختە ڕازی بکەن،چ جای شارە پەراوێزخراوەکانی وەک بەسڕا و سامەڕا و ناسڕیە کە لە سایەی حکومداری خراپ و نەزانیدا وەک وێرانەیان لێھاتووە!


کۆمەڵێک خەڵکی تێنەگەیشتوو و نەخوێندەوار، ئەوانەی بە پیلانی نەیاران سەما دەکەن، ھەردەم لە ھەوڵی ئەوەدان سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقی زاڵ بکەن بەسەر ھەرێم، کە ئەمە ھەروەک پیلانە شوومەکانی پێشووتر دەچێتە قاڵبی خیانەتەوە، ھەر ئەمانە کاتێک دۆخ خراپ دەبێت دەکەونە بڵاوکردنەوەی تۆمەت و بوختان بە حکومەت و ھەرێمی کوردستان، ھەموو ھەوڵی ئەمانە ناشرینکردن و بچووکردنەوەی ئەو قەوارەیەی ھەرێمی کوردستانە کە خوێنی ھەزاران شەھید و قوربانی ھاتووەتە دی.

ھەرکەسێک بڕیارە شۆڤێنییەکانی عێراقی بەناوی یاساوە لا گونجاوە دەتوانێت بچێتە ناوچەکانی دیکەی عێراق بژیات، بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕۆژێکیش بەرگەی ئەو زوڵم و ستەم و خراپ بژوێیەیی خەڵک ناگرن، ھەمووان لەسەر ئەرزی واقیع ڕەخنەمان ھەیە و پێمانوایە کەموکوڕیی ھەن و دەبێت چارە بکرێن، بەڵام ھەرگیز ناکەوینە ژێر کاریگەر ئیرھابی فیکری کۆمەڵێک خەڵکی بەکرێگیراو و ئاراستەکراو کە ئامانجیان تێکدان و شێواندنی دۆخی ھەرێمە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال