وەک پێشەی ھەمیشەییان دیسانەوە لێرە ژمارەیەک قومقمۆک و سن و کیسەڵە، دوای بڕیارە نادەستوریەکەی دادگای ئیتحادی کە ئێستا ئەم دادگایە پێدەچێ تێکەڵەیەک بێ لە(مجلس القيادة الثورة و مجمع تشخيص مصلحت نظام)، شاگەشکە بوونەوەو ھەریەک بەخەیاڵێک شت دەکێشێت و پێوانە دەکات، وا لەخەڵکی دەگەیەنن کە ئێتر تەواو ھەرێم کۆتایی ھات.
ئەو نابوت و قومقمۆکانە لەماوەی رابردوودا لەشکست و سەر شۆڕی و دۆڕان زیاتر ھیچی تریان بۆخۆیان تۆمار نەکردووە، چۆن لەئایندەدا شەرشۆڕ و ریسوا دەرچوون؟!بەدڵنیاییەوە لەداھاتووشدا شەرشۆر تر و ریسواتر لەجاران دەیانبینینەوە.
ھەرچەندی ئێستا بڵێن و بڕێسن، کێشەکە ئەوەیە کەس پێیان ناڵێ عافیەتتان بێت.