سۆران خاکی:بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم


 

بڕینی بەشە بوودجە لە بەغدا و ڕێگری کردن لە گەڕاندنەوەی داهات لە سلێمانیەوە یەک بڕیاری هاوبەشە !


بە بڕینی بەشە بوودجەی هەرێم نەتوانرا ئیرادەی هەرێم تێک بشکێنرێ و توانی لەسەر پێی خۆی بوەستێت، نەک هەر ئەوەش بەڵکو توانرا داهاتی نێوخۆیی هەرێم ڕێک بخرێتەوە و بە داهاتی نەوت و نێوخۆیی هەم مووچەی فەرمانبەران هەمیش خزمەتگوزاری پێ دابین بکات، ئیتر ئەم هەنگاوە دوژمنانی گەلەکەمانی تووشی شۆک کرد ناچاربوون هەنگاوی تر بگرنە بەر .


هەنگاوەکە ئەمجارە لە نێوخۆدا نرا بەوەی هەرچی داهاتی سنووری سلێمانی هەیە بە بڕیارێکی سیاسی دەستی بەسەردا بگیرێت و نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم، تەنانەت لە ئێستادا لە داهاتی هەولێر و دهۆک دەنێردرێت بۆ سلێمانی تاکو مووچەی فەرمانبەرانی سنوورەکەی پێ دابین بکرێت.


ئەمڕۆ هەنگاوێکی دیکەش گیرایە بەر بە ئامانجی لێدان لە سەرچاوەیەکی بەهێزی داهاتی هەرێم کە نەوتی هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دادگای فیدڕاڵیەوە ڕێگری لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام ئەوە ڕوونە سەرجەم ئەو گوشارانە هاوبەشن و یەک سەرچاوەیان هەیە، گومانیش لەوەدا نیە چۆن لە ڕابردوو سەرجەم گوشارەکان تێکشکێراون ئەمەش تێک دەشکێنرێت و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان سەردەکەوێت.


سۆران خاکی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال