سەرنج بدە ئەو دەمووچاوانەی کە خۆیان پێ سیاسییەو خۆشحاڵن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زۆربەیان ئەوانەن لە قۆناغێکی سیاسی ژیانیان پارتی تێی هەڵداون و چەندە بچووکبوون بچووکتری کردوونەتەوە ،هەرچی دەموچاوی بێزراوو دۆڕاو هەیە لەم بابەتەدا خۆشحاڵن و لایان ئاساییە ئەم هەرێمە شوێنەواری نەمێنێ، بەمەرجێک پارتی تێیدا لەناوبچێت کە نایبینن،ئەوە نییە هەندێکیان. هەروەک چۆن ڕێنیشاندەری بڕینی بودجەبوون ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە دەڵێن عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەتوانێت هێزیش بجوڵێنێت و تەشیجعی عێراق دەکەن ئەمە بکات.
ئاساییە تێبینیت لەسەر نەوت و وزە هەبێت،ئاساییە داوای شەفافییەت بکەیت و داوای وردەکاری بکەیت و سیاسییەن ڕکابەر بیت و هاوڕانەبیت، بەڵام نا نەجیبی ئەگەر دڵخۆشبیت بەوەی تروسکاییەکی ئومێدی بژێوی ئەم خەڵکە دەستی بەسەردابگیرێ.
پێشەوا ھەورامانی