پەرلەمانتارێکی پێشوی پارتی وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەداتەوە


 

نه‌دا مێرگه‌سۆری بۆ پەرلەمانتارێكی یەكێتی: خوێنی شەهیدان لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا فرۆشرا نەك ئێستا

 ئه‌وه‌ی سه‌یری ده‌كه‌ین، پارتی به‌لایه‌وه‌ گرنگ بووه‌ یه‌كڕیزی بپارێزرێت، به‌داخه‌وه‌ یه‌كێتی ویستوویه‌تی له‌و یه‌كڕیزییه‌ ده‌ربچێت، چونكە ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بوون بۆ تێكچوونی شیرازه‌ی كوردستان، پارتی هه‌میشه‌ باسی لەوە كردووه كه‌ پۆست له‌بەرده‌م گه‌لی كوردستان گرفت نییه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وەی ئەو پۆسته‌ بۆ خۆیان قۆرخ بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ پارتیش قسەی دەبێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ پۆستی كورده‌ و كورسییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ نیین كە به‌بێ هەماهەنگی لەگەڵ پارتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت؟“.

پێوەند بە پۆستی سەركۆماری عێراقیش، نەدا مێرگەسۆری رایگه‌یاند: ”چانسی كاك هۆشیار زێباری بۆ سەرۆكۆماری، زۆره‌ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه‌ پارتی باش دیراسه‌ی دۆخه‌كه‌ی كردووه‌ و به ‌ناواقعی سیاسه‌ت ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه،‌ یه‌كێتی نه‌ده‌بوو له‌به‌ر خاتری دووباره‌ بەربژێركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان تێك بدات“.

له‌باره‌ی قسه‌كانی سۆزان مەنسوور و ”به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان“، نه‌دا مێرگه‌سۆری ئه‌وه‌ی خسته‌ روو: ”به‌داخه‌وه‌ كە ئەمانە‌ لە 16ی ئۆكتۆبه‌ر خوێنی شه‌هیدانیان به‌فیڕۆ دا، ئێستا ناكرێت به‌رگری له‌ سیاسه‌تێك بكەن، كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك په‌ڵه‌ی ره‌ش به ‌ناوچایانه‌وه‌ ماوه،‌ كاتێ كوردستانیان فرۆشت، ئیستا چۆن ده‌كرێت سۆزان خان به‌رگری له‌و سیاسه‌ته‌ بكات كه‌ خوێنی شه‌هدانیان به‌فیڕۆ دا و فرۆشتیان، راسته‌ ئەمانه‌ په‌رله‌مانتاری عێراقن، به‌ڵام ‌ به‌ ده‌نگی خەڵكی كوردستان چوونه‌ته‌ به‌غدا، ده‌بێ به‌رگری له‌ مافی خەڵكی كوردستان بكه‌ن، نه‌ك ببنه‌ فاكتەرێك بۆ سه‌نگه‌رگرتن و دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان“.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال