ئەم دەوڵەتەی ئێستا ناوی عێراقە لە ئەزەلدا شاباشی ئینگلیزیەکان بوو


 

مەفقەسی جاشاتی!


ئەم دەوڵەتەی کە ئێستا ناوی عێراقە، لە ئەزەلدا شاباشی ئینگلیزەکان بوو بۆ خێزانی«شەریفی مەککە»ی سعوودیا لە بەرامبەر ئەوەی کە دژی عوسمانلی-یەکان وەستانەوە، یانی وڵاتێکە سەفەقاتی سیاسی بەرھەمی ھێناوە نەک ئیرادەیەک، ھەر لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا چ پێکھاتەیەک دەستەڵاتدار بوو بێت ھەر ئەویش وەلائی بۆ دەوڵەتی عێراق ھەبووە، پێشان«سوننە»ھەلھەلەی بۆ کێشاوە و ئێستاش«شیعە».


پارتی باش شارەزای منتاڵیەتی سیاسی عێراقە، بۆیە لە کوێ بەرامبەری وەستا بێت و لە کوێش کاری لەگەڵ کردبێت، ھەر لە پێناو وجوودە نەتەوەییەکە بووە نەک ھەڵپەی وەرگرتنی نۆرەی ھەلھەلە کێشان بۆی. ئێستاش کە پێی داگرتووە لە شەراکەتی فیعلی حوکمڕانییەکەی، لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمارەکەی لە ناچارییەوەیە، ئاخر دوای ڕەحمەتی«مام جەلال»ھیچکام لەو بەڕێزانەی کە ئەم پۆستەیان وەک ئیستحقاقی کورد وەرگرتووە، نەیانتوانیوە نوێنەری ڕاستەقینەی کورد بن و داکۆکی لە وجوودە سیاسی و دەستوورییەکەی بکەن، بە پێچەوانەوە زۆر جار ئەو پۆستە بۆ لێدانی«پارتی»و پێگەی دبلوماسی و جەماوەری حکومەتی ھەرێم بەکار ھێنراوەتەوە.


ئەگەر بەڕێز«د. بەرھەم ساڵح»ئەو کارەکتەرە دڵخوازەی کورد بوایە و لە جیاتی لێدان لە پارتی و حکومەتی ھەرێم، پۆستەکەی بۆ ئەسنادی سیاسی کورد و قەزیە ڕەواکەی لە عێراق بەکار بھێنایە، ئەوا پارتی و بە تایبەت سەرۆک بارزانی، چۆن کاتی خۆی تەحەدای ڕای ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و ڕەحمەتی مام جەلالی دووبارە کاندید کردەوە، ئاواش ئێستا بەر لە«یەکێتی»ڕایدەگەیاند دکتور بەرھەم کاندیدی ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. بەڵام وەک دەڵێ ئەوەی برایەکەت ھێزی بەسەر دەستیدا نەشکا بیکات یان نەیویست بیکات! ناچاری بە دەستی خۆت ئەنجامی بدەیت، ناچاری بچیت لەو شوێنە دانیشت کە تیایدا بە ئامانجت دەگرن، ئەگەر نا خۆ پارتی بە تەما نییە خەڵکی بەغدا و بەسرا بکات بە پارتی، غێر دەچێت لەو شوێنە شەڕی جاش دەکات کە مەفقەزی جاشاتی-یەکەی تیا دامەزرێنراوە.

Luqman Biyarae

أحدث أقدم

نموذج الاتصال