دوێنی میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی له نه‌جات بلقاسم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی سۆسیالیستی فڕه‌نسا كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه هیچ پێگه‌یه‌كی له‌و حزبه فڕه‌نسییه‌دا نییه، هه‌ر نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌و وڵاته ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی شوبات، د. لوئه‌ی جاف نوێنه‌ری یه‌كێتی له فڕه‌نسا روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، كچێكی مه‌غریبی كه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له فڕه‌نسا ده‌ژیت به ناوی "نه‌جات بلقاسم"، ماوه‌ی دوو ڕۆژه بانگهێشت كراوه بۆ سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ كاره‌یه و كێیه و چی پێیه پێشكه‌شی بكات بۆ یه‌كێتی و سلێمانی.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێ، خاتوو نه‌جات نه سكرتێر، نه مه‌كته‌بی سیاسی و نه سه‌ركردایه‌تیی پارتی سۆسیالیستی فڕه‌نسایه و به‌ڵگه‌یشی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌یره، ڕێكخه‌رانی ئه‌و میواندارییه، وه‌ك نێرده‌ی پارتی سۆسیالیستی فڕه‌نسا ده‌یناسێنن و پێشانی ده‌ده‌ن. كه‌چی ئه‌و هیچ پێگه‌یه‌كی حزبی فه‌رمی نییه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه ئه‌و كه‌سه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فڕه‌نسا له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، كه‌چی یه‌كێتی ئێسته خه‌رجی سه‌ردانه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.