یەكێتی لەسەر بنەمای نامەردی و ناپاكیكردن سیاسەتی كردووە. ئامادەن لەپێناو دەستكەوتێكی هەرزان و كاتی وڵات و خاكی خۆیان بفرۆش، لەپشتەوە خەنجەر لە یەكتر و لە هاوپەیمانە كوردەكان بدەن.
ڕۆژێك لە ڕۆژان لە سیاسەتكردندا پشتیان بە گەلەكەیان نەبەستووە و بەردەوام خۆیان بە ناحەزانی كورد هەڵواسیوە. بۆیە هەمیشە بوونەتە داردەست و جێبەجێكاری سیاسەتی ناحەزانی كورد و ئەمە بە سەركەوتن و دەستكەوت بۆ خۆیان هەژمار دەكەن.
دوای ئەوەی لە شازدەی ئۆكتۆبەری 2017 خەنجەرێكی ژەهراویان لە پشتی گەل كوردستان دا و دەستی داگیركەریان بۆ خاكی كوردستان ڕاكێشا، لە بابەتی سەرۆككۆمار لە ساڵی 2018 ش بە هەر بە یارمەتی نەیارانی كورد بە فێڵ و نامەردی توانیان سەرۆككۆمار ببەن.
پارتی هەموو ئەوانەی تەحەمول كرد و بۆیانی پەردەپۆش كرد. بەڵام وەك دیارە ئەوانە تازە فێر بوونە و واز لەو سیفەتە ناشایستەیان ناهێنن و لەبری ئەوەی پیاوی میللەتەكەیان بن دەبنە پیاوی خەڵكی ناحەزی كورد و بە پشتبەستن بە ناحەزان كەڵەگایی لەسەر گەلی كوردستان دەكەن.
ئێستاش هەر لە دانیشتنی یەكەمی پارلەمانی عێراق ڕێگەی خۆیان لە كورد جیا كردەوە و هەر بە پشتبەستن بە نەیارانی كورد گرفتیان بۆ كاندیدی پارتی نایەوە. بەڵام با لەوە دڵنیا بن ئەم جۆرە سیاسەتكردنە نانیشتیمانیەیان بۆ ناچێتە سەر و ڕۆژێك دێت باجی فێڵبازی و پشتبەستن بە نەیارانی كورد و زەڕبەلێدان لە كورد دەدەنەوە.