مەسرور بارزانی بەڕێکەوت بەرەو وڵاتی قەتەر


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو وڵاتی قەتەر بەڕێ کەوت


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ميری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی، بەرەو وڵاتی قەتەر بەڕێ کەوت.


سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆ دەبێتەوە. 

ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵدا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال