هۆشیار زێباری براوه‌یه
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دادگای ئیتیحادی روویدا، راسته رووكه‌شانه به زیان بۆ هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار شكایه‌وه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌وه‌ی روویدا، ته‌نیا به زیانی پارتی نه‌بوو، به‌ڵكو زیانی له به‌ره‌یه‌كی فراوانی ئازادیخواز و دیموكراتیخوازانی عێراق دا، هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌بار برد، كه به داهاتووی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌بینران.
ئه‌وه‌ی روویدا، ده‌ریخست، تا دێت زیاتر و زۆرتر ده‌ستی وه‌لائییه‌كان و سیاسه‌تی ئیقلیمی له قوڕگی عێراقییه‌كان گیر ده‌بێت و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت چیتر رێگه به هه‌ناسه‌دانی ژیانی ئازادانه له عێراق نه‌درێت.
هۆشیار زێباری، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ناوچه‌كه و سیاسه‌تی ده‌ره‌كییه و پێویستی به ئه‌ستۆپاكی كه‌س نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هۆشیار زێباری، وه‌ك خۆی باسیكرد، متمانه‌ی جه‌نابی پێشه‌وای سه‌رده‌م سه‌رۆك بارزانییه، چونكه متمانه‌ی جه‌نای پێشه‌وای سه‌رده‌م له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
پێویسته بوترێت ئه‌وان خودی هۆشیار زێبارییان هێنده مه‌به‌ست نه‌بوو، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان بوو شه‌ڕی كۆنه قین به هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت بفرۆشن و ئه‌و په‌یامه بده‌ن، كه له رێی به‌كرێگیراوه عێراقیی و كورده‌كانه‌وه ده‌توانن په‌كی پرۆسه‌ی سیاسی و كرانه‌وه‌ی عێراق و دیموكراتیزه‌كردنی عێراق بخه‌ن.
ئه‌وان ده‌ستپێكێكی نه‌خوازراو و دژ به هه‌موو نه‌ریتێكی ململانێی سیاسی‌یان ده‌ستپێكرد و ده‌بێت خۆیشیان به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی له ئێستا و داهاتوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌به‌رچاو بگرن. چونكه به‌و كاره‌یان پارتی ناكه‌وێت، به‌ڵكو به‌هێزتر ده‌بێت و كوردستان لاواز نابێت، به‌ڵكو به‌هێزتر ده‌بێت.