نوسەر: نیاز حاجی دادگای فیدڕالی ڕۆلی یاسایی خۆی نەگێڕا بۆتە دادگایەکی سیاسی


 

دادگای فیدڕاڵی لەجیاتی ئەوەی رۆڵی یاسایی خۆی بگێڕێت و ببێت بە بەشێک لەچارەسەر، بۆتە دادگایەکی سیاسی و ئێستا خودی ئەم دادگایە بەشێکە لەزیادکردنی گرفت و کێشەکان، وە بوەتە دەسکەلا بەدەستی ئەم و ئەم.


ئەگەر ئەوان پێیان وایە بەھۆی بڕیارەسیاسیەکەی دادگای فیدڕاڵیەوە پارتی لەم گێمی یاریەی ئەمڕۆ دۆڕابێت، بەھەڵەدا چوون، ئێمە ھێشتا لەپێکانی نیشانەکەدا چەند خاڵێک لەپێش ئەوانین، یەکێک لەو خاڵانەش پۆستی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان بوو کەھەر زوو تۆمارمان کرد.

دورخستنەوەی ھۆشیار زیباری مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ئەو پۆستە لایەنی بەرامبەر وەریگرتبێت یان مسۆگەری کردبێت، ھێشتا یاریەکە زۆری بەبەرەوە ماوە بۆ کۆتاییەکەی.


ئەو گێمە یاریەی ئەمڕۆ کە ئەو بڕیارەسیاسیەی لێکەوتەوە لەبەر چاوی کاڵ و بازووی لایەنی بەرامبەر نیە، بەڵکو ئەجینداو ویستی ھاوکێشەیەکی ناوخۆیی و ھەرێمەیە لەرێی دادگای فیدڕاڵیەوە جێبەجێ کرا، پارتی ھەر ھێزی براوەیە، خاوەن دەستپێشخەری و بڕیاری یەکلاکەرەوەش ھەر لای ئەو دەمێنێتەوە، لەھەگبەکەیدا ھێشتا تیری زۆری تێدا ماوە، بەکار و کاردانەوەش ھەنگاو ناھاوێت و ھەڵوێست وەرناگرێ!


نیازحاجی

أحدث أقدم

نموذج الاتصال