بافڵ تاڵەبانی: بۆچی ئەژێ ئەمین لە سەرۆکی دەزگای زانیاری دوورخستەوە؟

 

بافڵ تاڵەبانی بۆچی ئەژی ئەمینی لە بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەكێتی لادا؟

بەپێی زانیاریی پشتڕاستكراوە، شەوی رابردوو یەكێتی قۆناغێكی دیكەی ڕووداوەكانی ٨ی تەمووزی بە شێوەیەكی تازە بەسەردا هاتووە و بافڵ تالەبانی ژمارەیەك بەرپرسی لە پۆستەكانیان لاداوە كە جاران لە خۆیەوە نزیك بوون!
باس لەوە دەكرێ، پاش ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان گازاندەی ئەوەیان لە بافڵ تاڵەبانی كردووە كە ئیمكانیاتی ئەوانی بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێی ناوخۆیی حزبەكەی بەكار هێناوە و پێیان گوتووە ئێمە چەكت پێ دەدەین و راهێنانت بە هێزەكانتان دەكەین بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە، نەك بچن چەكەكان لە بازاڕی ڕەش بفرۆشن و بە سەیارەكانیشمان شەڕی ناوخۆییتان بكەن. 
زانیاریی پشتڕاستكراوە دەیسەلمێنێت كە هەرچەندە بافڵ تالەبانی هەوڵی داوە، بەڵام نەیتوانیوە باوەڕ بە فەرماندەكانی هاوپەیمانان بهێنێت كە ئەم كارانەی نەكردووە، بۆیە بابەتەكەی خستۆتە ملی بەرپرسی هەردوو دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری حزبەكەی و بڕیاری داوە هەر لەوێ، ئەژی ئەمین لە پۆستی سەرۆكی دەزگای زانیاری نەمێنێت و جەلالی شێخ ناجی لە جێگە داناوە.
بەپێی زانیاریی نهێنی و ورد، سەرخێڵی ئاسایشیش كە كاتی خۆی بە هەوڵدانی بۆ كوشتنی دكتۆرە باخان و چەندان تاوانی دیكەی كوشتن و گەندەڵی تۆمەتبار بوو، بە بڕیاری بافڵ تالەبانی كراوە بە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەرپرسی یەكەمی دژە تیرۆری یەكێتیش گۆڕدراوە!

ئەی ئێستا کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

پیاوی متمانە پێکراوی لاھور جەنگی کرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری

-جەلال شێخ ناجی بەرێوەبەری ھەواڵگری یەکەی حەفتا یەکێکە لەوکەسانەی چەندین تۆمەتی گرتن ڕافاندنی لەسەرە، پێشوتریش سەرپەرشتی دژە تیرۆی یەکێتیی دەکرد لە کەرکووک، بەسەرپەرشتی جەلالی شێخ ناجی کۆمەڵێك تیرۆریست دوای ڕێکەوتنێکی گوماناوی لەگەڵ ڕاکان جبوری ئازاد کران، لە شانزەی ئۆکتۆبەرو دواتر بوو بەپیاوی متمانە پێکراوی لاھور جەنگی.

-بەپێی زانیارییەکان، دورخستنەوەی ئەژی ئەمین پەیوەندی بەچەندین پرسەوە ھەیە لەوانە کوشتنی موڕاد کانی کوردەیی و باکگراوندی ئیسلامی بنەماڵی ئەژی ئەمین، بافڵ تاڵەبانی کوشتنی موڕاد کانی کوردەیی خستوەتە ئەستۆی ئەژی ئەمین خۆی لەو پرسە بێ بەری کردوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال