پەکەکە پیلانێکی داناوە لە ڕۆژی نەورۆزدا مێردمنداڵان بڕفێنیت


 


پەکەکە بە پاساوی نەورۆز پیلانی رفاندنی دەیان مێرمنداڵی سلێمانیی داناوە

چالاکوانێکی بواری مافەکانی منداڵان: بەکارھێنانی منداڵ لەنێو کایەی سیاسی کاری گرووپە تۆقێنەرەکانە
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بانگەوازێک بۆ گەنج و منداڵانی سلێمانی دەکات بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز بیانبات بۆ قەندیل، چالاکوانێکی بواری مافەکانی منداڵان دەڵێ ئەمەر کاری گرووپە تۆقێنەرەکانە، بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێ: نابێت ڕێگە بدرێت پەکەکە بە ئارەزووی خۆی ھەرچی بوێت لە سلێمانی بیکات.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری سلێمانی، بە پاساوی بەشداریکردن لە ئاھەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕێگەی بانگەوازێکەوە ڕێکخستنەکانی خۆی و شانە نھێنییەکانی ئاگادار دەکاتەوە، ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو لە بناری قەندیل ئاھەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕن.
بەپێی زانیارییەکانی  ڕێکخستەکانی (پەکەکە) لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە لەڕێگەی پەیج و ئاکاونتە تایبەتەکانی خۆیانەوە، گەنجانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ ھان دەدەن بۆ ئەوەی بەشداری ئاھەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن و بناری قەندیل و چەکدارەکانی (پەکەکە) بە گەنجان و کچانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئاشنا بکەن.

چالاکوانێکی بواری مافەکانی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری پێکردنی منداڵان لە کایەی سیاسی تاوانێکی گەورەیە کاری حزب و گرووپە تۆقێنەرەکانە و پێویستە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی چیدیکە ڕێگە نەدەن بەوەی (پەکەکە) منداڵان بۆ کاری سیاسی بەکار بھێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی بۆ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی٣ی٢٠٢٢ په‌كه‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی و شارۆچکەی دەربەندیخان و شارەدێکانی بازیان و تەکیەی و گۆپاڵە، پاس و كۆسته‌ر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی بۆ خه‌ڵك گرتووه‌ و به‌ دروشمی حزبیی خۆی، لەژێر پاساوی بەشداریکردن لە ئاھەنگی نەورۆز كادیر و ئه‌ندامانی کۆدەکاتەوە و بەرەو قەندیلیان دەبات، ھەروەھا ژمارەیەک مێردمنداڵیان فریوداوە بۆ ئەوەی بڕۆنە قەندیل و بەشداری ئاھەنگە سیاسییەکەیان بکەن.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال