کۆمەڵی دادگەری قێزەوەنترین بازرگانی بە دینی ئیسلامەوە دەکەن


 

حزبێک لەماوەی بیست ساڵدا چەندین جار ناوی بگۆڕێت!

پاشان پاشگری ئیسلامی تورھەڵبدات!

خۆی بەئەھلی سوونەو جەماعەت بزانێ و ھاوپەیمان و کرێگرتەی ویلایەتی فەقیھ بێت و فەرمان لە سوپای پاسداران وەربگرێت!

پەیوەندی بە بەعسەوە ھەبوبێت،  پارەو ھاوکاری لە حزبەعەلمانیەکان وەربگرێت و بەحەڵاڵیشی بزانێت!

چەندین جۆری تەسفیاتی ناوخۆیی تێدابێت و لەگەڵ دوژمنەکەی پیلان دابنێ بۆ کوشتنی سەرکردایەتیەکانی خۆی!

میدیاکەی بەناو ئیسلامی بێت و ھیچ ئاراستەیەکی بانگەوازی تێدا شک نەبرێت و لەو دیوسنورەکانەوە پرۆگرامەکانی دابنرێن و بەکرێ درابێت...

لە ھەڵبژاردنەکانیشدا میللەتی کوردی موسڵمان دەنگی پێنەدات و تەنھا یەک کورسی بھێنێت، ئەویش بخاتە خزمەتی ئێران و دواتر بەچەند ملیۆن دۆلارێک بیخاتە خزمەتی ایطاری تەنسیقی!

ئەمیرەکەی دەستی بچێتە خوێنی برای شیری خۆیەوە پاش ئەوەی براکەی بەوەی زانی کە کاکی ئەمیر دەستی لەگەڵ بەعس تێکەڵە، دواتر تۆمەتی سیخوڕیکردن بداتە پاڵ براکەی بۆ شەرعیەت دان بەکوشتنەکەی!

وەک حزبەکانی تر، خانەنشینیان بەپلەی تایبەت ھەبێ، دامودەزگاکانی حزبەکەیان وەک حزبەکانی تر پڕاوپڕ بن لەگەندەڵی، ناعەدالەت و دوربن لەشەفافیەت، خزمەکانی ئەمیر ھەموو شت بن!

کوڕەقژلولێکی بەرداوەتە ئەو خەڵکە، کەھیچ ساردی و گەرمی نەبینیووە، لەبەریتانیای دارکفر دەژی و خۆشترین ژیان و مسۆگەرترین ئایندەی بۆ دابینکراوە، ئامادەشی دەکات بۆ شوێنگرەوەی خۆی!

ھتد....

پێم ناڵێن ئەوە حزبە یان دوکانی سیاسی!

ئەو حزبە، حزبەعەلمانیەکان بەوە تۆمەتبار دەکات کە بازرگانی بەکوردایەتیەوە دەکەن، کەچی خۆیان قیزەوەنترین بازرگانی بە خواو ئیسلام و پێغەمبەر و ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دەکات!


( نیاز حاجی )

أحدث أقدم

نموذج الاتصال