مەسرور بارزانی بە سەرەدانێک گەیشتە وڵاتی ئیمارات


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە رۆژانی 27-28ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. 

سەرۆکی حکوومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لوتکەکە لە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت. 

هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال