کوردی / عربي
ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی شوباتی 2022 پێشوازیمان لە بەڕێز مایکل ڕێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز هانس ئاکربووم کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی هۆڵەند، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی هۆڵەندامان کرد بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی کەرتی گشتیی و تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گرنگیی ئابووری و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان دەربارەی کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرد و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بە ئەرێنی و کاریگەر نرخێنرا.
استقبلنا اليوم الثلاثاء 8 شباط (فبراير) 2022، السفير الهولندي لدى العراق مايكل رينتنار.
واثناء اللقاء، الذي حضره القنصل العام الهولندي هانس آكربوم، تباحثنا حول الوضع العام والعملية السياسية في العراق، بالإضافة إلى الجهود المبذولة لتشكيل الحكومة الجديدة، فضلاً عن مناقشة توطيد آفاق العلاقات بين إقليم كوردستان وهولندا.
وثمّن السفير الهولندي الإصلاحات التي تجريها التشكيلة الوزارية التاسعة، ولا سيما الإصلاحات في مفاصل وزارة البيشمركة، معرباً عن استعداد بلاده لتعزيز العلاقات مع إقليم كوردستان، وخاصة في المجالين الاقتصادي والاستثماري.
من جانبنا شكرنا هولندا على دعمها ومساندتها، وخصوصاً للقطاعين الخاص والعام في إقليم كوردستان لتنفيذ عدد من المشاريع المهمة في الاقتصاد والأمن الغذائي.
كذلك بحثنا في اللقاء قضية المهاجرين في أوروبا، وتم تقييم الإجراءات التي اتخذتها حكومة الإقليم لوضع حد للهجرة غير الشرعية، بشكل إيجابي وفعّال.