بەبێ پشتیوانی سەرۆك بارزانی هیچ حكوومەتێكی عێراق سەركەوتوو نابێت


 

بەهۆی پێگە و مەكان و مێژووی سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەموو پێشهاتەكان پرس و راوێژی پێدەكرێت، بۆچوونەكانیشی دەبنە بنەمای نەخشە رێگاكانی داڕشتنەوەی سیاسەتی ناوچەكە. بەرپرسانی وڵاتانی جیهان بۆ گوێگرتن لە بۆچوونەكانی و سوود وەرگرتن لە بیروراكانی، بەردەوام سەردانی دەكەن و دەیانەوێت بە سوود وەرگرتن لە بۆچوونەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەرنامە و پلان و سیاسەتەكانیان رووبەڕووی شكست و لێكەوتەی خراپ نەبێتەوە لە ناوچەكە، بێگومان ئەوانیش و هەموو لایەك ئەوە باش دەزانن، سەرۆك بارزانی خوێندنەوەی وردی بۆ رووداو و پێشهاتەكان هەیە و رووئیاكانیشی بۆ ئایندە زۆر گرنگنن، هەڵقوڵاووی ئەزموونێكی زیاتر لە نیو سەدەیی جەنابیانە لە شار و شاخ و دیبلۆماسییەتی جیهانیش، جیا لەوەش ئەو تاكە رابەر و مەرجەعی خەڵكی كوردستانە، لە هەڵبژاردنەكان خەڵكی كوردستان بە دەنگەكانیان هەمیشە پشتیوانی بۆ ئەو دووپاتدەكەنەوە، لەسەر گۆڕەپانی سیاسیش ئێستا ئەو تاكە سەركردەی دیار و بە ئەزموونی هەموو كوردستانەوە.



شیعەكان و سوونەكانیش بەر لە هەموو شتێك كە دێن بۆ لای جەنابی سەرۆك بارزانی، دەزانن دەنگی ئەو قورساییەكی گەورەیە لە پەرلەمانی عێراق، ئەویش ژمارەیەكی قورسی هاوكێشە سیاسییەكانە و دەتوانێت زۆر كێشەی هەڵپەسێردراو یەكلای بكاتەوە و گرێ كوێرەی مەزن بكاتەوە.

ئەو لایەنانە جیا لە بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ ئاراستەكانیان، دەشیانەوێت بەهێزبوونی خۆشیان لەبەرامبەر ركابەرەكانیان پیشان بدەن بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ جەنابی سەرۆك، هەروەك لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ جەنابیان سوود لە بۆچوون و یروڕاكانی وەردەگرن بۆ پلانسازی خۆیان.

دەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت سەرۆك بارزانی تەنیا نوێنەری داوا و مافی تەنیا كورد نییە، سوننەكان وەك سەركردەیەكی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكانیان دەچنە لای ئەو و هەر ئەویش بە نوێنەری راستەقینەی داخوازییەكانی خۆیانی دەزانن و شەقامی سوننەش پشتیوانی لە جەنابی سەرۆك و بیروڕاكانی دەكەن.


پێكهاتەكانیش وەك توركمان و ئاشووری كلدان و سریانەكانیش سەرۆك بارزانی بە داكۆكیكار و بەرگریكاری مافەكانیان دەزانن و بەهۆی هەڵوێستەكانی لە بەرگریكردن لە مافەكانیان، هەمیشە وەك رەمزێكی نیشتمانی گەورە لە سەرۆك بارزانی دەڕوانن و رێز لە بۆچوون و بیروراكانی دەگرن و دەزانن جەنابی سەرۆك بڕیار و هەنگاوەكانی لە بەرژەوەندی هەمووانە و لە قسە و گوفتارەكانی ئەو دەرناچن و بڕیارەكانی ئەو بە بڕیاری خۆیان دەزانن و جێبەجێی دەكەن.


هاتنی ئەو شاندانەی عێراقیش دەرخەری ئەو راستییەیە بەبێ سەرۆك بارزانی، بەهۆی دەنگی پەرلەمانتارە پشتیوانەكانی و مێژوو و خەبات و ئاگاداری جەنابیان لە رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییە جیهانییەكانی، دەنگی ئەو یەكلایكەرەوە دەبێت لە پێكهێنانی هەر حكومەت و رێكەوتن و ئیتیلافێك بۆ عێراقی داهاتوو، دەیانەوێت وەك هەمیشە سەرۆك بارزانی ئەو كەسایەتییە بێت كە گرێكوێرەكان بكاتەوە و كێشەكان یەكلایبكاتەوە. وەك دەزاندرێت هەر حكوومەت و هاوپەیمانییەتییەك بیەوێت لە عێراق حكوومەت پێكبهێنێت، بەبێ پشتیوانی سەرۆك بارزانی هەرگیز سەركەوتوو نابێت و هەر دەروخێت. بۆیە هەموو لایەك چاویان لە جەنابی سەرۆك و بۆچوون و پشتیوانییەكانیەتی.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال