عەرەبی هاوردە زەوی جووتیارانی کورد دابەش دەکەن لە دوبز


 

بە گوێرەی سەرچاوەکان عەرەبی هاوردە لە گوندی عەلەغێری سەر بە قەزای دوبز دەستیان کردووە بەدابەشکردنی چەندین پارچە زەوی کە ڕووبەرەکەی دوو هەزار دۆنم زەویە و موڵکدارییەکەیان بەناوی جووتیارانی کوردەوەیە

 

جیا لەوەی دەستیان بەسەر زەوییەکاندا گرتووە، لە دادگاش لەڕێگای نووسراوی سەردەمی سەددام کورد تۆمەتبار دەکەن بەوەی ئەو زەویانەیان داگیر کردووە لە کاتێکدا جوتیارە کوردەکان خاوەنی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی ئەو زەویانەن

 

موختاری گوندی عەلەغێر ڕایگەیاند کە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە ئێستا گوندەکە ماڵی تێدانییە، بەڵام زەوییەکان بەکار دەهێندرێن لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ هەیە بەتەواوی جێ پێی کورد لەسنوورەکە بسڕنەوە

 

هەروەها گوتی :”ئەندام پەرلەمانێکی ئەوان پێش هەڵبژاردن گوتی دەربچم هەرچی زەویی کورد هەیە هەمووی دابەش دەکەم بەسەر عەرەبدا، ئەوەتا هەفتەیەکە وا دەستیان بەدابەشکردنی زەوییەکانمان کردووە”

 

جێی ئاماژەیە لەسنووری دوبز زۆربەی گوندە کوردییەکان بەرەو چۆڵەوانیی دەچن و زۆربەی زەویی کوردان لەو سنوورە یان دەستی بەسەردا گیراوە یان هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دەدرێت، ماڵ و خانووی کوردانیش کە جێهێڵراون لە هەندێ شوێن تەقێندراونەتەوە و دار و درەختەکانیان سووتێندراون، هەرچی دادگاشە پشتگیری عەرەبەکان دەکات بە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو زەویانەیان دادەنێن



أحدث أقدم

نموذج الاتصال