ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا بە فەرەمی ڕووسیایان لە سیستەمی بانکی سویفت دەرکرد


 ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا بە فەرەمی ڕووسیایان لە سیستەمی بانکی سویفت دەرکرد


سویفت SWIFT کە کورتکراوەی (The Society for Worldwide Interbank Financial Telecommunications) بەمانای (کۆمەڵەی پەیوەندی دارایی نێوان بانکە جیهانیەکان) دێت، ڕێکخراوێکی هاریکاریە لەسەرەتادا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەنێوان بانکە جیهانیەکاندا پێکهات بەڵام لەئێستادا کڕین و فرۆشتنی دراوو مامەڵەکانی بۆرسەشی تیادا دەکرێ. 

لەکۆتایی ساڵانی شەستەکاندا بیر لەدامەزراندنی کرایەوە لەنێوان ٢٣٩ دامەزراوەی بانکیی ئەمەش دوای گەشەسەندنی بازرگانی جیهانی، هەربۆیە لەساڵی ١٩٧٣ دا دامەزراو لەساڵی ١٩٧٦ دا دەستی بەچالاکیەکانی کرد و بارەگاکەی لەوڵاتی بەلجیکایە.

ئەم خزمەتگوزاریە سیستەمێکی ناوەندیی جیهانیە بۆ حەواڵەکردن و ناردن و وەرگرتنی پارە لەنێوان بانکەکاندا بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەمەش لەڕێگەی کۆدێکەوە دەبێت کەهەربانکێک بچێتە ناو ئەم سیستەمەوە کۆدی سویفتی تایبەت بەخۆی دەبێت. وەبەوە دەناسرێتەوە کەحەواڵەکردن تیادا زۆرخێرایەو عوملەیەکی کەمیش لەبەرامبەردا وەردەگرێت، هەروەها زیاد لە ٢٠٠ وڵات لەدنیادا دامەزراوەەبانکیەکانیان لەچوارچێوەی ئەم خزمەتگوزاریەدایە جگە لەو وڵاتانەی کەبەهۆکارێک دەردەکرێن نموونەی وڵاتی ئێران کەلەساڵی ٢٠١٢ ەوە دەرکراوە، یان لەئێستادا باس لەدەرکردنی ڕوسیاش دەکرێت بەهۆی داگیرکاریەکانی بۆسەر ئۆکرانیا.

نموونە لەسەر ئیشکردنی ئەم خزمەتگوزاریە: گریمان تۆ ئەتەوێ پارەیەکت بۆ حەواڵە بکرێ لەکەسێکی ترەوە لەوڵاتێکی تر بەڕێگای بانک، دەچیت لەبانکێکی وڵاتەکەی خۆت کەئەم خزمەتگوزاریەی هەبێ حسابێکی بانکی دەکەیتەوە ئەوانیش کۆدی سویفتت پێ ئەدەن، دواتر تۆ ناونیشانی خۆت و ژمارەی حسابەکەو کۆدی سویفتەکە ئەنێری بۆ ئەوکەسەی کەپارەکەت بۆ دەنێرێ و ئەویش بەئاسانی پارەکەت بۆ ڕەوانەدەکات و دەچێتە ناو حسابەبانکیەکەتەوە. 

ئەم کردارە بۆ مامەڵەبازرگانیەجیهانیەکان زۆر پێویستە چونکە ئەگەر حەواڵەی بانکیی نەبێت پارەبەئاسانی لەنێوان وڵاتاندا ناگوێزرێتەوە بەتایبەتی دامەزراوەبازرگانیەگەورەکان کەڕۆژانە مامەڵەی سەدان ملیۆنان دۆلار دەکەن و هیچ ڕێگایەکی تریان لەبەردەمدا نیە جگەلەحەواڵەی بانکیی.


تاییەتمەندیەکانی ئەم خزمەتگوزاریە:_ 

°خێرایی لەحەواڵەکردنی پارە و گەیاندن بەلایەنی بەرامبەر

°بوونی سکویریتیەکی باش واتە پارەی تیادا نافەوتێ

°ناردنی پارە عوملەیەکی کەمی دەوێ بەبەراورد بەڕێگاو سیستەمەکانی تر

°ئیشکردنی ٢٤ کاتژمێری واتە هەرکاتێکی شەووڕۆژ بتەوێ دەتوانی پاربەم سیستەمە حەواڵە بکەی


ئەگەر ڕوسیا لەم خزمەتگوزاریە دەربکرێ چی زیانێک دەکات؟

ڕوسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئابوریەکەی بەپلەیەکی باش پشت بەبازرگانی دەبەستێ چی ناردن بێت یان هاوردە، بۆ نموونە ٣٠٪ _ ٤٠٪ گازی شلی ئەوروپی لەلایەن ڕوسیاوە دابین دەکرێ و لەبەرامبەریشدا کاڵا لەوڵاتانی ئەوروپیەوە هاوردە دەکات. ئەگەر لەم خزمەتگوزاریە دەربکرێ بازرگانیەکی توشی زیانێکی گەورە دەبێت چونکە کێشەی حەواڵەی پارەی بۆ دروست دەبێت کەناتوانێ لەڕێگەی بانکەوە ئەو پارانە حەواڵە بکات یان وەریبگرێ بەمەش بازرگانیەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات. بۆیە یان دەبێ بازرگانی نەکات یاخود دەبێت ڕێگای تر بەکار بهێنێ بۆ جێگرەوەی ئەمە وەکو ئەوەی وڵاتی سێ یەم بەکاربهێنێ ئەمەش کردارەکە قورستر دەکات لەچاو پێشوودا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال