عەلی عەونی : ناوەندی بریاری سیاسی عێراق لە هەولێرە
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیی هه‌ولێر وای كردووه خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بخاته ژێر پرسیاره‌وه، كه چۆن ئێرە هه‌رێمێكی ئاوا ساوایە، وێرای هه‌موو ئەو گوشار و فشارە سیاسی و سه‌ربازییانەی له‌سه‌ری هه‌یه و ئه‌و شەڕ پێ فرۆشتنانه‌ی پێی دەكرێ، ده‌توانێ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆی بكات.
ئەو ئه‌ندامەی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتیشی: هه‌ولێر وه‌ك پایته‌خێك، رووناكی ده‌داته ناوچه‌كه، وێرای ئه‌و هه‌موو تێبینییه، كه‌چی كوردستان ناوه‌ندی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی و دیموكراتییه، بۆیه ده‌یانه‌وێت هه‌ولێر بكه‌نه ئامانج، بەڵام خه‌یاڵیان خاوه، بڕیاری سیاسیی عێراق، كه ئێستا ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێره و سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌ت و پارتی لێره‌ن.