ئایا ئێران بۆچی بە ڕاستەوخۆ لە وڵاتی ئیسرائیل نادات؟


 

ئێران بۆ راستەوخۆ لە ئیسرائیل نادات؟


ئەوەی ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان دەیڵێت تەنیا بیانووە، هیچ لۆژیکێک لەو بیانووەدا نیە و روونە ئەو ناوچەیەی مووشەکبارانکراوە شوێنێکی مەدەنی و ئاسایی خەڵکە.

ئێران کە دەڵێت ئێمە ساروخی دوور مەودامان هەیە بە هەزاران کیلۆمەتر دەبڕێت، ئێ ئەگەر ئیسرائیل دوژمنی ئێرانە فەرموو با راستەوخۆ ئەو مووشەکانەی بە ئیسرائیلەوە بنێت، یان حزبوڵایی لووبنای و هێزە گرێدراوەکانی کە دراوسێی ئیسرائیلن کە چەند مەترێک لە نێوانیان هەیە لە سنووری نێوان سووریا  و لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل، با لەوێوە لە ئیسرائیل بدات، جگە لەوە بنکەی ئیسرائیل لە زۆر شوێنی نزیک بە ئێران هەیە با ئەوان بۆردومان بکات ئەگەر راست دەکات و جورئەتی هەیە.

ئاخر ئەگەر شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیلە ئەوە بوێری و ئازایی ئەوەیە لە دامودەزگا و بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل بدرێ، نەک لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختەکەی کە بووەتە پەناگەی زۆرێک لە لێقەوماوان و ئاوارەی وڵاتان، چونکە ئەوە روونە ئیسرائیل نەک هەر لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوین و زۆر شوێنی دونیادا هەیە، هەر لە ژێر ئێران و لە بەسڕەی ناو جەرگەی شیعەکانیش بارەگای هەیە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال