میدیاکارانی سوپای پاسداران لە کوردستان هێندە دڵسۆزن لە تەوەقوعی ئێران و سوپای پاسداران نەبووە


 

ھەموو وڵاتێک یەک وتەبێژی ھەیە، بەڵام لێرە لەم ھەرێمە کۆمەڵێک نووسەر و سیاسەتمەدار بونەتە وتەبێژی ئێران، بگرە نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەئێران بۆتە وتەبێژی ئێران.


میدیاکانی سوپای پاسداران لێرە زۆر بەھزترن لە میدیا فارسییەکانی سوپای پاسداران لەناوخۆی ئێران.


میدیای سوپای پاسداران لە ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر تەنھا گوتی مۆڵگەیەکی ئیسرائیلیمان بۆردوومانکردووە، بەڵام ئەوانەی ئێرە دەیان پێشبینی و ئەنجامدانی ھێرشی زیاتر و شیکردنەوە و نووسین و بۆچوون و جەنگی دەروونییان (لەجیاتی نووسەر و میدیا ئێرانییەکان) لە دژی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی ئەنجامدا و  ئێستاش بەردەوامن.

ئەوانەی ئێرە بەشێوەیەک دڵسۆزن بۆ ئێران و سوپای پاسداران، کە ئەو دڵسۆزیە لەتەوەقوعی خودی ئێران و سوپای پاسداران نەبووەو نیە.


( نیاز حاجی )

أحدث أقدم

نموذج الاتصال