قەهرەمان عوسمان :
ئەو ڕژێمەی ئێران ئەوەندە ترسنۆکە، ئیسرائیل لێیدەدات، ئەو دێت هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵگەری ئەمریکا مووشەک باران دەکات.
ئیسرائیل گەورەترین زانای ناوەکی ئێرانی لەنێو جەرگەی ئێران کوشت. لە سوریا لەو شوێنانەی کە چەکدارانی ئێران و حزبوڵڵا چەند کلۆمەترێک لێیەوە دوورن، ئیسرائیل فەرماندە و سەربازانی ئێرانی دەشێلێت و هەپڕون بە هەپڕونیان دەکات!
ئەگەر ڕاست دەکات و ئەو جورئەتەی هەیە با مووشەکێک بگرێتە جۆلان یان تەلئەبیب، نەک لە بێ دەسەڵاتی و ترسان بێت کەناڵێکی ڕاگەیاندنی کوردی و کۆنسوڵگەری ئەمریکی لە هەولێر مووشەک باران بکات.
#QahramanOthman