لەشفرۆشی لە خاکفرۆشی بە شەڕەفترە

لەشفرۆشی لە خاکفرۆشی بە شەڕەفترە؟!


لە دوێنێ شەوەوە دووبارە ڕۆژی ۲٠ـی ئۆکتۆبەری ۲٠۱۷ـەم بیر کەوتووەتەوە. ئەوێ ڕۆژێ بەشێکی کورد (پارتی) لە پردێ بەرگری لە کورد و کوردستان دەکرد، بەشەکەی تری (ئەحزابی وەلائی ئیرانی) بە دوای زرێپۆش و سوپای ئیران و حەشدەوە بوون ڕوماڵی سەرکەوتنەکانیان بۆ دەکردن! تامەزرۆ بوون هەولێر بکەوێت!

هەمدیسان ئێستا دوای موشەکەکانی سوپای پاسداران، زۆڵە کورد، دەستخۆشی لە ئیران دەکات و لە خۆشیان شاگەشکە بووە! ئەوجا هەیانە دکتۆرای هەیە و مامۆستای زانکۆیە! هەیانە بەرپرسن لە هەندێ حیزب و هەشیانە ناویان لە خۆیان ناوە ڕۆشنبیر، هەموویان وا خۆیان وێنا دەکەن، گوایە بۆ کوردستان تێدەکۆشن کەچی پێیان شەرمە ئیدانەی هێرشە موشەکەکەی ئیران بکەن و هیوا دەخوازن بەردەوام بێت؟!

لە بەرامبەردا کورد لەشفرۆشێکی فەرمی هەیە، دڵ تەنگە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات و هیوای سەڵامەتی بۆ کوردستان دەخوازێت؟! 


بە هەموو پێوەرێک بە دنیەوەی و دینیەوە، ئەو لەشفرۆشە زۆر شەریفتر و بە شەڕەفترە لەوانەی بەو هێرشە شاگەشکە بوونە! ئاخر ئەگەر ڕقیشمان لە حیزبێکە و دەستەڵاتەکەیمان بە دڵ نەبێت، نابێت ڕقمان لە خاکمان ببێتەوە. هەر کەسێک ڕقی لە خاک و وڵاتی خۆی ببێتەوە و پێی خۆش بێت وێران بێت و داگیر بکرێت، نە ئەخلاقی هەیە نە کەڕامەت. 


#QahramanOthman

أحدث أقدم

نموذج الاتصال