ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/4/27 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى خاتوو ده‌ينا ستروول جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد كه له به‌ڕێزان ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ستروول جه‌ختى له روانگه و سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه كه پابه‌نده به به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانى لايه‌ن و پێكهاته عيراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له ناوچه جياكانى عيراق و سووريا، به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه له قه‌ڵه‌م دران. له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق كرده‌وه تا بتوانن به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه ببنه و داعش يه‌كجارى له‌ناو ببرێت كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، خسته به‌ر باس.